لەزمانی خۆیەوە:
ناوم ئەمیر و پاشناوم قازی یە. لە بنەماڵەی قازیەکانی مەهابادم، لە ساڵی 1938ی زاینی لەدێیەک بەنێوی حاجیاوا لەدەوروبەری مەهاباد لەدایک بووم. ساڵی وابزانم 1946 چوومەبەر خوێندن، دەورانی خوێندنم لەشارەکانی بۆکان، مەهاباد، تەورێز و تاران بووە.
لە تاران لە زانکۆی حقوق خوێندومە و ئەو ماوەیەش کە لە دەرەوەی وڵات بووم، لەزانستگەکانی ستوکهۆڵم و ئوپسالا لە بەشی زمان خوێندومە.
لەسەرەتای منداڵییەوە-کلاسی 3 و 4 ی سەرەتایی-کەوتۆمەتێکۆشانی سیاسییەوە و لەگەڵ یەکیتی لاوانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کەوتووم و تا ساڵەکانی 1984ی زایینی تێکۆشانم دەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی 1984 وەلەحیزبی دێموکراتی کوردستان دا نەماوم، هاوڕێ دەگەڵ گشتەبرادەرێکی دیکەی هاوفکر و هاوبیر هەر لەو ساڵەدا، ڕێکخراوی سیاسی سەربەخۆخوازی خۆمان بەنێوی بەرەی یەکگرتووی دێموکراتی کوردستان پێک هێناوە، ئەو ڕێکخراوەیەپاش چەند ساڵ تێکۆشان لەیەکەمین کۆنگرەی خۆیدا لە ساڵی 1990ی زایینی نێوی گۆرا و بوو بەپارتی سەربەخۆیی کوردستان و لەو کاتەوەتا ئێستاش دەگەڵ ئەو پارتییە لەکاردام. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,779