شەهیدی فەرماندە ئیبراهیم داربەسەری
لە 01-07-1952 لە گوندی داربەسەری بچووک لەدایکبووەو لە 6 ساڵیدا خراوەتە بەرخوێندن لە گوندی ئیلنجاغی گەورە تا پۆلی سێیەمی سەرەتایی لەوێ خوێندویەتی، لەبەر کەمدەرامەتی دەست لەخوێندن هەڵدەگرێ و لە تەمەنی 15 ساڵی پەیوەندیی بەحزبی شیوعی ئێراقی کردووە، پلەکانی حزبی چالاکانە بریوەو بووەتە کادیرێکی لێهاتوو، شەهید لەبەر بیروباوەڕی سیاسیی و نیشتمانپەروەریی لە ساڵی 1975 لەبەندیخانەی موسڵ زیندانی دەکرێت و دوای ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر لە ساڵی 1979 بەلێبوردنی گشتیی ئازادکراوە.
دوای ئازادکردنی پەیوەندیی بەریزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە دەکات و بەهۆی زیرەکییەوە دەکرێت بە کادیر، ساڵی 1981 دەبێت بەپێشمەرگە لەتیپی 93ی کۆیەو دواتر دەچێتە تیپی 90ی باواجی و لەزۆربەی چالاکییەکانی سنووری خۆشناوەتی بەشداریکردووە، لەنەبەردییەکەی حەمامۆک کەزیاتر لە 18 ئەمن بەسزای گەل و نیشتمان گەیەنرا، شەهید ڕۆڵی ئازایانەی بینی. لەبەرئەوەی خۆشەویستی جەماوەر بوو بەرپرسیارییەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بەشێکی زۆری خۆشناوەتی و دەشتی #هەولێر#ی پێسپێردراوە، هەندێک لەئەرکەکانی لەگەڵ تیپی 21ی #کەرکووک# ڕاپەراندووە، لە #05-03-1985# لە گوندی داربەسەری بچووک بەهۆی هێرشی هێلیکۆپتەرەوە چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوەو بوو بەدووەم شەهیدی بنەماڵەکەی.
شەهید برایم برازای شەهیدی نەمر عەلی مەولود داربەسەرییە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,987
Ваше мнение о предмете!