شارێکی مێژوویی باکووری کوردستانە، مەڵبەندی پارێزگای ئادیامانە کە ڕووبەرەکەی 7871 کم دووجایە. دانیشتووانی ناوچەکە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن. دەڤەرەکە پێکهاتووە لە 6 ناوچە و 241 گوند. ساڵی 1980 دانیشتووانی ئەم پارێزگایە 55020 کەس بووە. شاری ئادیامان لە کۆندا ناوی (حەسەن مەنسوور) بووە. لە سەردەمی ئیسلامییەکاندا بنکەیەکی پتەو بووە بەرانبەر بە بێزەنتییەکان. ئەم دەڤەرە لە مێژوودا لەلایەن بێزەنتییەکان و سەلجووقییەکان و مەمالیکەکانەوە داگیر کراوە. لە ساڵی 1516 دا کەوتووەتە دەست عوسمانییەکانەوە. ئەم پارێزگایە بەگشتی گەلێک شوێنەواری مێژوویی تێدا ماوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 12,321
Ваше мнение о предмете!