-لە ساڵی 1974 لە گوندی گرانەی شارۆچکەی #شەمزینان#ی باکووری کوردستان لەدایکبووە.
-لە گوندی دەریاسۆر ژیاوە، تاوەکوو تێکدانی لەلایەن ڕژێمی بەعس لە 1978. ئەو گوندە نیوەی لە باکوور و نێوەیشی لە باشووری کوردستانە، گوندێکە دوو دەوڵەتە.
-1995 پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە #هەولێر# تەواوکردووە.
-لە ساڵی 2000 بووەتە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (میدیا)
-لە ساڵی 2000 بووەتە سەرنووسەری گۆڤاری سەرخۆبوون.
-لە مانگی ئاداری 2008 وازی لە ڕۆژنامەی (میدیا) هێناوە و لە نیسانی 2008 بووەتە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (رووداو) .
-سەرۆکی لیژنەی بەرزەفتکردن و ئەندامی لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
-ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە.
لە ئێستادا بەڕێوبەری تۆری میدیایی ڕووداوە.