عەزیز شاروخ لە ساڵی 1938 لە گەڕەکی قەبران لە شەقامی وەفایی شاری #مەھاباد# لە دایک بووە. ناوی باوکی عەبدوڵلایە و بەپێی سەرچاوەکان باپیری لە دێر زەمانەوە لە باشووری کوردستان بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی کردووە و لە ناوچەکانی مەنگوڕایەتی نیشتەجێ بوونە دایکی ئەو ناوی ئامینەیە و خەڵکی ناوچەی نەهری لە باکووری کوردستانە و خوێندنی لە ساڵی 1961 تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا، لە ساڵی 1963 لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو کاتی ئێران بە ناوی (ساڤاک) بە تۆمەتی کاری سیاسی دەستگیر دەکرێت و بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکرێت. لە ساڵی 1966 لەگەڵ کچکێک بەناوی کوبڕا ژیانی هاوسەرێتی پێک دەهێنێت. کە بەرهەمی ئەو ژیانە 5 مناڵی کچ دەبێت. لە ماوەی ئەو 3 ساڵەی کە لە زیندان دەبێت باوک و برای کۆچی دوایی دەکەن و قورسی ژیان بۆ سەر شانی زیاتر دەبێت. دوای دوو ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی کچی یەکەمی بەناوی گوڵاڵە لەدەست دەدات.
هونەرمەند شاروخ بە گوێگرتن لە دەنگی هونەرمەندان #سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی# و #کاوێس ئاغا# مەیلی بۆ گۆرانی وتن ڕۆیشتووە و ئاواز و وتنی گۆرانی لە هونەرمەندانی وەکە #محەمەد ساڵح دیلان# و #تاهیر تۆفیق# و #حەسەن جەزراوی# فێر بووە. لە ساڵی 1969 چالاکی ھونەری خۆی دەست پێ کردووە بەرھەمە ھونەرییەکانی ئەو ھونەرمەندە لە 40 ئاڵبۆم پێک ھاتوە. لە ساڵی 1975 لە فستڤاڵی ئاواز و گورانی فولکلوری کوردی لە #کرماشان# بەشداری کرد و بە دەنگە خۆشەکەی ئامادەبووانی سەرسام کرد. عەزیز شاروخ جگە لە گۆرانی فلکلۆری کوردەواری شێعری زۆربەی گۆرانییەکانی خۆی دەنوسێ. بەرھەمی شیعرییەکانی عەزیز شاروخ ئێستا چاپ و بڵاو نەکراوەتەوە، ھەروەھا لە ساڵی 2000دا ئەدەبیانی زاراوەی کوردی کۆ کردووەتەوە کە بە پشتیوانی #نێچیرڤان بارزانی# لە دەزگای ئاراس چاپ و بڵاو کراوەتەوە. عەزیز شاروخ بە دانانی کۆنسێرت لە وڵاتانی ئەوروپی موزیکی ڕەسەنی فلکلۆری کوردی بە گوێ جێھانیان ناساند.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 19,757
Ваше мнение о предмете!