ناسراو بە خالید #گەرمیان#ی٬ ساڵی (1955) لە گوندی کوردەمیری حاجی حسێن-ی ناوچەی پێباز لەگەرمیان لە دایکبووە، ساڵی (1974) پەیوەندی کردووە بەحزبی شیوعی عیراقەوە.
ساڵی (1977) پەیوەندیکردووە بە هەرێمی (5) ی قەرەداغ و لای سیروان تاڵەبانی بووەبە پێشمەرگە و لەبەرخۆشەویستی و لێهاتوویی سیروان نازناوی خالیدی لێناوە کە ناوی برایەکی خۆی بووە و لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراوە. فەرماندەی مەفرەزە بووە لە گەرمیان. فەرماندەی کەرتی (5)ی دووز بووە لە هەرێمی پێنجی قەرەداغ. لەگوندی قازانقایە لەناوچەی قەرەداغ لە (#08-12-1980#)دا پاش ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت لەگەڵ هێزێکی زۆری دوژمندا خالیدگەرمیانی گیانی پاکی بە کوردستان بەخشیوە. پاشان لەگوندی تەنگیسەر لەتەنیشت ئارامگەی شەهیدئارام دا بەخاکسپێردراوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,128