ساڵی 1978 لە شاری تاران لە دایک بووە. بەکالۆریۆسی شێوەکاری لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران و هەروەها ماستەری شێوەکاری لە کۆلێژی هونەر لە زانکۆی پەروەردەی وانە گوتنەوە تاران وەرگرتووە. جگە لە هونەری شێوەکاری شارەزایی لە بواری هونەرەکانی فۆتۆگرافی و دیزایندا هەیە و ئەندامی کارای ئەنجوومەنی هونەرمەندانی شێوەکار و هەروەها ئەندامی ناوەندی گەشەپێدانی هونەرگەلی شێوەکاری ئێرانە. جەهانگیری یەکەمین پێشانگای تاکەسی خۆی لە ساڵی 1999 لە گەلێری ئەفرەندی شاری تاران کردەوە و تا ئێستا 12 پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری لە فیستیڤاڵ و بەیناڵە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە شاری تاران کردۆتەوە، لەوانە: پێشانگای نێودەوڵەتی دیزاینی هاوچەرخ، پێشانگای هاوبەشی ئەنجوومەنی هونەرمەندانی شێوەکاری ئێران، پێشانگای بەیناڵی شەشەمی شێوەکاری ئێران، پێشانگای هونەری مەعنەوی، پێشانگای گرووپی تایبەت بە ڕوخسار لەلایەن ئەنجوومەنی هونەرمەندانی شێوەکاری ئێران، فیستیڤاڵی دیزاینیهاوچەرخی ئێران، پێشانگای گەورەی هونەرگەلی شێوەکاری و چەندین پێشانگای هاوبەشی دیکە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,586
Ваше мнение о предмете!