خدر کۆساری لە ساڵی 1967 لەدایک بووە بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک لە ناسنامەدا بە 1970 نووسراوە. خەڵکی #پشدەر# بووە. لە #23-12-1993# لە تەمەنی 26 ساڵی لە گوندی ڕەسواجێیانی سەربە شارەدێی #سەنگەسەر# -#قەڵادزێ# لە شەڕی ناوخۆدا گیانی لەدەست داوە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2011/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=خدر کۆساری=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2011/0009.JPG=KTML_Photo_End=
لە گۆڕستانی هەوارەبەرزە لە شاری #ڕانیە# نێژراوە، خاوەنی کوڕ و کچێکە، دایکی دزەیی بووە، باوکیشی پشدەری. ئێستا (2019) باوکی کۆچی دواییکردووە و دایکیشی لە ژیاندا ماوە، تا پێشبوونی بە پێشمەرگە لەگەڵ باوکی ئیشی زێڕەنگریانکردووە، بەشداربووە لە ڕاپەڕینی کورد لە ساڵی 1991، توانایەیکی بەرزی هەبووە لە زمانی کوردی و بەتایبەتیی قە#سیدەکان#ی شایەتی هەستناسکی و باڵادەستی کۆسارین لە وێنەی هەڵبەستی و هونەرەکانی ڕەوانبیژی. هەڵبەستەکانی مۆرکێکی تایبەتیی خۆیان هەیە کە سەرەڕای تیروانینی جوانی بۆ سرووشت و جوانی و مرۆڤ جوامیری باڵادەستی بەسەر زمان و یاریکردن بە وشە هەڵقوڵانێکی ڕەوانی هەستی پاکن.
کۆساری توانایەکی سەرسووڕهێنەری هەبوو لە ئیلقای هەڵبەست و جۆش و خرۆشی ئەخستە ناو هەموو گوێگرانی لەهەر کوێیەک هەڵبەستی خوێندبێتەوە. دیوانێکی هەیە کە دوای خۆی چاپکراوە.بە ناونیشانی بورکانی هەڵبەست. لە قە سیدەکانی مانگ گیران، قەڵەمی ڕاستگۆ، پرسە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 27,757
Ваше мнение о предмете!