ناو: عارف
نازناو: عارف شێخ تەیفور سەرگەڵوویی بەرزنجی
ناوی باوک: شێخ تەیفور عارف عەلی
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
ساڵی لەدایکبوون: 1945
$ژیاننامە$
یاساناس و سیاسەتمەدار و کەسایەتی سەربازی عارف تەیفور عارف عەلی، ناسراو بە (عارف شێخ تەیفور سەرگەڵوویی بەرزنجی) ، ساڵی 1959 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و ساڵی 1963 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، نوێنەری کۆنگرەی هەشتەم (1970) بووە و لە کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی $#پارتی دیموکراتی کوردستان#$ هەڵبژێردراوە و ساڵی 2018 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشانکراوە.
عارف تەیفور ساڵی 1945 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. قۆناغی ناوەندیی لە #کەرکووک# و سلێمانی تەواوکردووە و ساڵی 1967 بەکالۆریۆسی مافی لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە. ساڵی 2004 بە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کاتیی ئێراقی (المجلس الوطنی المؤقت العراقی) دەستنیشان کراوە و ساڵی 2005 پاڵێوراوی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بووە بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق و لە پاش دەرچوونی بووەتە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق. شارەزای زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و فارسییە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1959 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و ساڵی 1963 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە.
نوێنەری کۆنگرەی هەشتەم (1970) بووە و لە کۆنگرەکانی یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵی 2018 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1970 لە کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی قوتابییانی کوردستان بە ئەندامی لێژنەی ڕاپەڕاندنی یەکێتی قوتابییانی کوردستان هەڵبژێردراوە و ساڵێک دواتر کراوەتەوە ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابییانی کوردستان.
لە ماوەی کارکردنیدا لەنێو ڕیزەکانی پارتیدا چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکوو: کارگێڕی لێژنە لقی سێی (1973) ، بەرپرسی لێژنە لقی چواری سلێمانی (1994) ، بەرپرسی لێژنەی لقی پێنجی بەغدا (2003) ، بەرپرسی لێژنەی لقی چواری سلێمانی (2004) ، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی-#هەڵەبجە# (2018)
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە و لەوێدا لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# یەوە بۆ ئامادەکاری شۆڕشی گوڵان ڕادەسپێردراوه. ساڵی 1976 ئەندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفرانسی بەرلین) بووە و لە دوای شەهیدبوونی مولازم سەید کەریم، شوێنی ناوبراوی گرتووەتەوە و بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
ساڵی 2004 بە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی کاتیی ئێراقی (المجلس الوطنی المؤقت العراقی) دەستنیشان کراوە و ساڵی 2005 پاڵێوراوی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بووە بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق و لە پاش دەرچوونی بووەتە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق.
ساڵی 2015 سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە لە بەرەی خازر (دهۆک) لە دژی هێزی داعش. [1]