ئیسماعیل محەمەد ساڵح، ناسراو بە ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 لە شاری #نۆدشە#ی پارێزگای #کرماشان#ی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# لەدایک بووە، ساڵی 1979 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی لە تاران تەواوکردووە، تا ئەو کاتەی لە ئێران بووە 105 گۆرانی تۆمار کردووە و ئەلبوومێکیشی بە نێوی سەفەرنامەی کوردستان بڵاوکردووەتەوە. پاشان لە باشووری کوردستان ئەلبوومی بیرەوەری بڵاوکردووەتەوە.
هونەرمەند ئیسماعیلی سابووری لە شاری #سلێمانی# بەهۆی نەخۆشییەوە ڕێکەوتی #16-06-2019# گیانی سپارد. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 98,315