لە1927دا لەدایکبووە. دوای کارنامەیەکی سەرکەوتوانە وەک ڕابەرێکی خویندکاران، ئەو بووە سکرتێری ئێرلاندەر Erlander سەرۆک وەزیرانی سۆسیال دیموکراتی سویدی ئەوکات. لە1963ەوە ئەندامی کابینەی حکومەتی سوید بووە، سەرەتا وەک وەزیری بێ هەگبە، پاشان وەزیری کاروباری هاتوچۆ پاشان وەزیری پەروەردە. لە1969شدا جێگەی ئێرلاندەری وەک سەرەک وەزیرانی وڵاتەکەی گرتەوە.
لە1976دا هەڵبژاردنەکانی دۆڕاندو بەهۆیەوە ماوەی 44 ساڵە فەرمانڕەوایەتییەکەی سۆشیال دیموکراتەکانی سویدی پچڕاند. لە1982و 1985دا پالمێ دوای سەرکەوتنیان لەهەڵبژاردنەکاندا جارێکی دیکە بووەوە سەرەک وەزیران، بەڵام ئەمجارەیان حکومەتەکەیان حکومەتێکی کەمینە بوو.
لەفبرایری 1986دا لەوکاتەی ئۆڵف پالمَێ لەسینەمادا دەردەچوو، درایە بەر گولەو کوژرا. هێشتاش پرسی کوشتنەکەی بەتەواوی یەکلانەبۆتەوە. لە سەرەتادا دەنگوباسەکان وا بڵاوبووەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان پکک دەستی هەبێت لەو تیرۆرەدا، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە ئەوە ڕاست نییە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,375
Ваше мнение о предмете!