لە ڕۆژی #03-05-1971# لەدایکبووە، لە گەڕەکی #سەرچنار#ی شاری #سلێمانی# نیستەجێ بووە، پاشان دەخرێنە بەرخوێندن و خوێندکارێکی زیرەک بووە، بەڵام لە بەرگرانی باری ژیان و واز لەخوێندن دەهێنێت و تاپۆلی یەکەمی ناوەندی دەخوێنێت.
شەهید وەک کەسێکی هۆشیار هەست بە لێپرسراوێتی زیاتر دەکات و سەرقاڵی کاروکاسبی و هاوکاری دایک و باوکی دەبێت، لە ڕاپەڕینی 1991دا بەشداری کردووەو وەک گەنجێکی ئازا لە ڕیزەکانی (ی.ن.ک)دا خۆی دەبینێتەوە،
کاتێک لە ئێوارەی ڕۆژی #02-04-2002# لە شاری سلێمانی تەقە لە د. #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#ی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ینک کرا، لە ئەنجامدا 5 کەس لە ینک کوژرا، کە یەکێکیان شەهید جەزا بوو، بەڵام #بەرهەم ساڵح# سەلامەت دەرچوو. ئەوانەی کە تەقەکەیان کرد 2یان کوژران و یەکیان بە برینداری گیرا.
شەهید جەزا لەگەڵ چوار هەڤاڵەکەی بەدەستی تیرۆریستان شەهید کرا و کاتێک هەواڵی مەرگی دەگات سەبیحەخانی دایکی، کتوپڕ دایکیشی گیان لە دەستدەدات.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,453