ماوەیەکی زۆر #پێشمەرگە#ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە و چەندین جارێک بریندار کراوە، لە گرتنی #مەلا بەختیار#دا بەشداریی کردووە.
شەهاب کەریم ساڵی 1983 فەرماندەی مەفرەزە بووە لە کەرتی پێنجی شەهید هاوڕێ جەبار تیپی 47 ی پیرەمەگرون کوڕێکی هەتا بڵێیت ئازا و بەجەرگ و گورج و گۆڵ بوو، هەر کارێک و مەفرەزەیەک دژی دوژمن بە شەو ئەنجام نەدرابا، بە ڕۆژ خۆی بۆ تەرخان دەکرد، لە دەیان چالاکی و نەبەردیدا بەشدار بووە.
ساڵی 1985بە ڕۆژی نیوەڕۆ پاش ئەنجامدانی چالاکییەک لە #سلێمانی# لە حەوزەوشکەکە بەخەستی بریندار کراوە و قاچێکی لەسەر داناوە، ژیانی زۆر لە مەترسیدا بووە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,797