$باشووری کوردستان$
- نزیکەی 200 ئافرەت و پیاو لە شاری #هەولێر#، کە سەربە ڕێکخراوەکانی تێکۆشین و ڕەوتی کۆمۆنیست و پاک بوون، خۆپیشاندانێکیان لە دژی بۆمبارانی تورکیا لە ناوچەی شرناخدا سازدا، خۆپیشاندانەکە لە ناوچەی شێخەڵڵاوە دەستی پێکرد، لە ئەنجامدا پیاوانی ئاسایش خۆپیشاندەرەکان دایان بەیەکدا و دوو پێشمەرگە کوژران و هەندێکیش لە خۆپیشاندەران کوژران و بریندار بوون، کە یەکێک لە کوژراوەکان کچێکی خۆرئاوای وڵاتە بە نێوی نەجبیر، کە 25 ساڵ بوو، 134یان لێ بەدیل گرتن، کە 4یان ئافرەت و ئەوانی تریان پیاو بوون، کە ئەمانە نێوەکانیانە، تیبات عەبدوڵڵا سڵێمان، پەیمان سڵێمان حەمید، دەلال هیزل ئەدینا، عەبدولڕەحمان ساڵح، لەیلا عەلی موسا، ڕەئوف کامیل #ئاکرێ#یی، عەبدولحەکیم ئەحمەد بابان، سامی عەلی عەزیز، سەید عەزیز مەحمود، عامر عارەب شێخۆ، سەیفەدین عەلی، محەمەد ئەمین عوسمان و کەمال خدر جەمیل.[1][2]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,163
Ваше мнение о предмете!