- دەسپێکردنی شەڕی ئامریکا و داگیرکەری عێڕاق، جەنگی کەنداوی سێیەم.
- گیرانی مەلا کرێکار لەلایەن پۆلیسی نەرویژییەوە، نێوبراو ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر ئنتەرنێت جیهادی لەدژی سوپای ئامریکی ڕاگەیاند.
- لوتکەی ئەوروپی لە بڕۆکسڵ بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئێڕاقەوە کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە دژی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردییە لە باشووری کوردستاندا.
- پارتی و یەکێتی هێزەکانی خۆیانیان خستە ژێر دەستەڵاتی ئامریکاوە بۆ لێدانی ئێڕاق.
- وەزیری دەرەوەی سوید خاتوو ئەنا لیند لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند: کە کاتی ئەوە هاتوو گفتوگۆ لەسەر ئاسایشی باکووری ئێڕاق بکرێت و داوای کرد کە پاراستن و یارمەتیی کورد لە هەموو بارودۆخێکدا لەبەرچاو بگیرێت و ون نەکرێت.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,804
Ваше мнение о предмете!