- پارتی بەیانێکی لە دژی بەکارهێنانی هێز بۆ کپکردنەوەی ڕاپەڕینی خۆرئاوای کوردستان دەرکرد.
- د.س بەهۆی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی زۆرەوە توانی ڕاپەرینی کورد سەرکوت بکات و حوکمی عورفیی لە ناوچە کوردەکاندا بڵاوکردەوە.
- د.س بۆ کپکردنەوەی ڕاپەرینی کورد دەستی کردووە بە ڕەشبگیریی کورد لە تەمەنی 15 ساڵ بەرەوژوورەوە.
- لە زۆربەی شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان لە دژی د.س و پشتگیریی ڕاپەڕینی خۆرئاوا سازدرا.
- ژمارەیەک لە پارتەکانی کوردستانی بندەستی سووریا نامەیەکیان ئاڕاستەی کوفی ئەنانی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان کرد وەک ناڕەزاییەک لە دژی ڕەفتارە دڕندانەکانی داگیرکەری سووری.
- تیرۆرکردنی موعتەسەم عەبدولقادر لە موسڵ لەلایەن ئەنسارولسوننەوە، نێوبراو کارمەندی دەزگای تەندروستی بوو لە کوردستان.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,316
Ваше мнение о предмете!