یەکەم ئەلبوومی کچە هونەرمەند شانیا-یەو لە (11) تراک پێکهاتووە، لەلایەن کۆمپانیای ڤین پرۆدەکشن بڵاوکرایەوە، کە گۆرانییەکانی بەشێوەزاری کرمانجی سەروو خوار وتراوە.
تەواوی میلۆدییەکانی ئەلبوومەکە لەلایەن هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر-ەوە دانراوەو تێسکتەکانیش هی شێرکۆ بێکەس، حەمە سەعید ئیبراهیم، هەڵکەوت زاهیر، دەرباز یونس، ئەکرەم ئەمین، د. ئاراس عەبدولکەریم، هێمن قەسرەیی، ڕەنج سەنگاوی-ن و کاری دابەشکردنی میوزیکیش هونەرمەند هێمن حوسێن-ەوە ئەنجامدراوەو لەستۆدیۆکانی کوردستان و تورکیا کاری بۆ کراوە.
شایانی باسە شانیا ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەو ئەلبوومەیە و دواجار لە مانگی سێپتێمبەری 2010 جوانترین چاوی پێشکەش بەگوێگرانی کرد.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,452