ساڵی (1948) لە گەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە،
ساڵی (1967) خانەی مامۆستایانی تەواو کردوە،
ساڵی (1968) لە گوندی قامیش بووەتە مامۆستا، ئێستا خانەنشینەو لە سلێمانی نیشتەجێیە،
ساڵی (1971) پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئیخوان موسلمینەوە کردوەو لەوکاتەوە چالاکانە لە بواری بانگەوازدا هەڵدەسوڕێت،
زیاتر لە حەوت بەرهەمی چاپکراوی هەیە لەوانە: تەفسیری ئاسان، ژیانی پێشەوای شەهید، لە میحرابی خامەوە، ژیاننامەی ئەمجەد زەهاوی، لە سایەی ناوە پیرۆزەکانی، ... هتد. دەیان وتاری خوێندراوو بیستراوی هەیە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئێستا بەرپرسی ناوەندی بانگەوازی پارێزگای سلێمانییە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 6,334