سکرتێری ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان بوو.
ئەنوەر شێخانی لە ساڵی 1951 لەدایکبووە و لە تەمەنی 19 ساڵیدا دەستی بە کاری شانۆیی کردووە، لەو ساڵەوە تاوەکوو ئێستا بەشداری لە 60 شانۆیی و 10 فیلمی سینەماییدا کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1991 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان/ #هەولێر#، هەروەها دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیڤی بووە لە ساڵی 1992، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی کورردستان بووە، لە ساڵی 1998، وەکوو سکرتێری گشتیی سەندیکا هەڵبژێردرا، ئەمڕۆ 23-9-2019 لە تەمەنی 68 ساڵیدا بەخۆشی شێرپەنجە لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 10,108