ناوی تەواو لوقمان شێخ بابەرەسوڵ شێخ عەزیز بەرزنجی لە 01-12-1955 لەشاری هەولێر لەدایک بووە لە بنەماڵەی شێخانی هەڵەجەیە لە شاری هەولێر. پلەی خوێندن دواناوەندی لەهەولێر خوێندوە و لەسەرتایی تەمەنی تێکەڵاو بووە بە ژیانی سیاسی و سەرەتایی ژیانی ڕۆشنبیری بە خوڵەای موزیک لە تیپی یەکیەتی قوتابیانی کوردستان لەساڵی 1972 دەستپێکردوە و دواتر لە تیپی مۆسیقای شۆڕش لە گروپی دیلمان لە ئیزگەی دەنگی کوردستان لە ساڵی 1974 کاریکردوە. دوای نسکۆی ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە لە تیپی هونەری هەولێر وەک موزیک ژەنێک لەسەر ئامێری ئوکۆردیون کاری کردوە و یەکەمین کەس بووە لە مێژووی شاری هەولێر کە یەکەم ئامێری ئۆرگۆنی کارەبایی هێنایە ناو تیپی هونەری هەولێر کە بریتی بوو لە ئامێرێکی ئۆرگوۆن بەناوی (فارفیسا) و ئامێرێکی دەنگ بەناوی (یاماها) دواتر لەبەر هێندێک فشاری سیاسی لەموزیک دوور کەووتەوەو و لەسەرەتایی ساڵی 1979 کەووتە بواری کاری نووسین لەسەر بورەکانی جوانکاری لە هونەری موزیک و هێندێک بابەتی ڕەخنەی و لە بوارە جیاجیاکاندا لە زۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامە کوردی عەرەبیەکاندا بابەتی هەمەجۆری بڵاوکردۆتەوە وە ڕۆژنامەی هاوکاری و پاشکۆی عیراق و العراق و بە ناوی خواستراوی ڕەوەند لە الشرارة وڕێبازی نوێ کە یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان دەریدەکرد و هەروەها ڕۆژنامەی خەبات و ڕێگای کوردستان و کاروان و دەنگی ئازادی و دەیان چاوپێکەووتن لە ڕادیۆو تەلفزیونە کوردی و عەربیەکان و دەنگی ئەڵمانیا و ڕادیۆی ئیسرائل بە عەرەبی و ڕادیۆی ئوسترالیا و دوا دیمانی لەگەل ڕادیۆی ئەڵمانیا. یەکەمین ڕۆژنامە نووسی کوردە کە بەدیان ڕاپۆرتی لە سمینارو کۆنگرە نێودەوڵەتی و ڤیستڤاڵە جیهانیەکان سەبارەت بە دۆزی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و لە سەرەتایی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەک یەکێک لە ستافی دەستەی دامەزرێنەری ئەو ڕۆژنامەیە کاریکردوە بەدرێژای 22 ساڵ و تا ئەمڕۆش وەک نووسەرو پەیامنێری ئەڵمانیا و ئەوروپای ئەو ڕۆژنامەیە بەردەوامە و کەسایەتیەکی لەخۆبوردوو میانڕەوە لەژیانی ڕۆژانەیدا و حەزی بەهاوکاری دۆست هاوڕێیانی هەیە و ئەوەش بە پڕاکتیک بەرجەستەکردوە. لە ژیان دووجار هاوسەر گیریکردوە و دوو کوری جوانی بە ناوی (ڕەوەز و ڕەوەند) و ماوەی 16 ساڵە لە ووڵاتی ئەڵمانیا دەژیت و لە ماوەی ژیانیش لە تاراوگە بۆ چرکەیەکیش لە ئەرکی نەتەوایەتی و ووڵاتپارێزی و نەتەوەییی دوانەکەووتووە و بە شداری لە هەموو چالاکی خۆپیشاندانە کوردستانیەکاندا کردوە و لە 28/5/ساڵی 2005 لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام درا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,284
Ваше мнение о предмете!