گۆشتی ڕانی خۆت بخۆ، لە منەتی قەساب باشترە.
گۆشتی ڕانی خۆت بخۆ، منەتی قەساب هەڵمەگرە.
گۆشتی گونی خۆت بخۆ و منەتی قەساب گەڵمەگرە.
گۆشتی لاڕانم ئەخۆم و منەتی قەساب هەڵناگرم.
گۆشتی ڕانت، نەک منەتی قەساب.
قەساب: بەو کەسە دەوترێت کە ئاژەڵ سەردەبرێت و گۆشت دەفرۆشێت. منەت: سوپاس یان چاکە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە ژیاندا ئەو کەسانەی کە مەردن، لە پێناوی سامان و ناندا سەردانانەوێنن و منەتیان لە کەس نییە، بەڵام ئەوانەی بۆ هەموو شتێک سەردەچەمێنن نامەردن، مرۆڤە مەردەکان باوەڕیان بەخۆیانە و بەردەوام کار دەکەن و دەژین، بۆ پارووە نانێک دەست لە کەس پانناکەنەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,764