پارە بدەو مەلا لە مزگەوت دەرکە
هەندێ لەبەساڵاچوانی کورد کە پير دەبن لەبەرخۆيانەوە دەڵێن(خوا باشە و پارە باشە) تێيگەيشتوون کە پارە هۆوپێناوێکی باشە بۆ ڕۆژی ڕەش و بێ دەرەتانی و ناگوزووری و نالەباری ژيان، پارە عەرشی سەدان ئايدۆلۆجيا و پرەنسپ و بيروباوەڕی هێناوەتە لەرزين و ئاش بەتاڵ، پارە خۆشەويستانی لەيەکتر کردووە و خەڵکی نەيار و دوژمنی بەيەک ئاشنا و هاودەم و هاوڕێ و بە برا کردووە، ئەوەی دەفەرموێت(پارە بدە و مەلا لەمزگەوت دەربێنە) لەسەر کاريگەری سامان و پارە بۆ مرۆڤ شارەزا و لێزان بووە، چونکە پارە زۆر خەڵکی زانا و دانا و زۆر زاهيد و خەڵوەت-نشينی پەرستگای لەخشتەبردووە و ئالودە و دێوانەی دوای خۆی کردووە، ئينجا مەلا چيە؟ پارە لە خشتەی نەبات؟! چەند ليرە و تمەن و دينارێک بەسە تا مەلا بەدەنگی خۆش(مەولود نامە و عەشرەی قورئان و نمايشی مارەکردن و تەلقينی مردوان)ت بۆ بدات وببێتە موفتی کارە ناشەرعيەکان و کاروباری گشتی و ناو مزگەوتی لەبير بچێت، بۆيە پارە بەدينبەريش ئەژمارکراوە و کاتێ قسە بێتە سەر بێ کەڵکی مايە و سامان و پارە يەکێکيش بەتەوسەوە بەرگری لە ماهيەتی پارە دەکات دەڵێت چۆن پارە چ نيە(پارەی بدە و مەلای لەمزگەوتێ دەربکە-دەربێنە)
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,988
Ваше мнение о предмете!