دار هەڵبڕە سەگی دز دیارە.
پێشوان دەڵێن: جارێک کابرایەک هەنگوینی لێدزرابوو، هەموو خەڵکی ئاوایی لە دیوەخان کۆکردەوە، بۆ ئەوەی پیاوخراپەکە بدۆزێتەوە، هەمووان دانیشتن، کابرا وتی: ئەوەی هەنگوینەکەی بردووم، پەڕێکی مریشک وابە مشکییەکەی سەریەوە، یەکێک لە پیاوەکان دەست بۆ مشکەیەکەی برد، بەوەدا پیاوخراپەکەی دۆزییەوە، واتە: پیاو خراپ بێئەوەی خەبەری لێبدەی خۆی خۆی ئاشکرا دەکات.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,073