گردی نادر
دەکەوێتە گەرەکی (5) ی حەسارۆک (3.6) کیلۆمەتر له #قەڵاتی هەولێر#ی دوورە، ڕووبەری یەک هێکتار دەبێت واته (10000) مەتر دووجایە، لەگەڵ ئاستی دەور و پشتی (5) مەتر بەرزە، ساڵی(2009) وەک شوێنەوار ناسراوە، لەساڵی 2011 پشکنینی بۆ کراوە، بە گوێرەی ئەو پشکنینانە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (7000) ساڵ پێش ئێستا، کە مرۆڤی تێدا ژیاوە کشتوکاڵیان کردووه و ئاژەڵیان به خێوکردووە و فڕنیان بەکارهێناوە بۆ گۆزە و جەڕە دروستکردن و کەل و پەلی تر.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,681
Ваше мнение о предмете!