گیایەکە لە شویت دەچێ و سەلکی هەیە، زۆرتر لە کوێستان و لە شوێنی ڕەقەڵان ئەڕوێ و پررزەکانی چەرموون و نزیکەی میترێک بەرز دەبێ، بۆ جوانی دیهێنەوە ماڵ. ئەوندەی من بزانم بە کەڵکی هیچ نایە، لە سەر کێوی شاهۆ و هێندێک کێویتر دیومە بەڵام تەنیا بۆ جوانی دەمانڕنین. بەتایبەتی لە کۆتایی وەرزی هاوین و لە پایزدا پرزەکانی چەرموو هەڵدەگەڕێن و لە دوورەوە دیارن، پرزەکانی لە خوری دەچن، بۆیە ئەم ناوەی وەرگرتووە. ئێستا لە هێندێک ناوچە بۆ جوانی دەیچێنن. بە سویدیش "فیر گرێس"ی پێدەڵێن و دەقاودەقی مانا ئینگلیس یەکەیەتی. بە ئینگلیسی بێجگە لەم ناوەی سەرەوە European Feather Grass یشی پێدەڵێن.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,150