گەڵاڵە شاردێیەکە دەکەوێتە سنووری باڵەکایەتی، سەربە شارۆچکەی #چۆمان#ە، بەنزیکەیی 3 کلیۆمەتر لە چۆمانەوە دوورە، و زیاتر لە 100 ماڵی تێدا نیشتەجێیە، و گەڵاڵە لە ساڵی 1890 بووەتە شارەدی، و ئەم شارەدێیە سەرەتا ناوی (باڵەک) بووە، بەڵام لە ساڵی 1970 ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ گەڵاڵە، و ڕووبەری ئەم شارەدێیە بریتییە لە 446، 6 کم دووجا، کە بەم شێوەیە دابەشبووە (دەشت: 15٪، گرد: 10٪، چیا: 25٪) .
گوندەکانی گەڵاڵە ژمارەیان 10 گوندە.
=KTML_Bold=مێژووی شارۆچکەی گەڵاڵە=KTML_End=
ئەم شارۆچکەیە سەرەتا ناوی (باڵەک) بووە، بەڵام لە ساڵی 1970 ناوەکەی لە شارەدێی (باڵەک) ەوە گۆڕدراوە بۆ شارەدێی گەڵاڵە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/62906/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=0002.JPG=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/62906/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لەسەردەمی عوسمانیەکان لە ئێراق و کوردستاندا بۆ یەکەم جار لە ساڵی (1890) بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی (باڵەک) لە (گەڵاڵە) بووە. لە ساڵی (1895) (مەعروف ئاغا) بووە، لە ساڵی (1906) بەڕێوەبەر (عەبدی ئەفەندی) بووە. لە ساڵی (1912) (عەبدی ئەفەندی) بووە. ساڵی (1923) (عەونی ئەفەندی) بووبە بەڕێوەبەری شارەدێ، دوای ئەویش (رەفعەت ئەفەندی) بووە، پاشان لە ساڵی (1932) (ئیسماعیل حەقی) بووە، دیارە تا ساڵی (1940) بەردەوام بووە. ئەم شارەدێیە هەر لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوولەوە بەڕێوەبەری شارەدێی بۆ دانرا. دوای نسکۆی شۆڕش ساڵی (1975) (عەباس کەشکۆل) بۆ ماوەیەکی زۆر کوورت بووە بەڕێوەبەری شارەدێ. دوای ئەویش (جەمال مەحمود ئەحمەد) بووبە بەڕێوەبەری شارەدێ. دوای ئەویش (جمال جەلال) خەڵکی (سلێمانی) بوو بە بەڕێوەبەری شارەدێ. لە ساڵی (1983 تاکوو 1991) شارەدێی (گەڵاڵە) بە هەڵپەسێرداوی مایەوە تا دوای ئازاری ڕاپەڕینی (بەهاری 1991) ، دیسان لە ئازاری ڕاپەرین ئەو شارەدێیە بەبێ بەڕێوەبەری شارەدێ مایەوە تا ساڵی (1997) ، لەو ساڵەدا یەکەم بەڕێوەبەری شارەدێی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ڕزگار حەسەن ناسر) بووە، ، دواتر (ڕزگار مستەفا) بووبە بەڕێوەبەری شارەدێ، دوای ئەویش (ئەمین عەلی) بووە، پاشان (کافی ئەسعەد بیرێژی) و پاشانیش (عەبدولوەهاب مەحمود مەمی خەلی) کە خەڵکی (باڵەکایەتی) ە کاری بەڕێوەبەرایەتی ئەو شارەدێ بەڕێوەبرد، دوای ئەویش لە (موسلیح زرار باڵەکی) بەڕێوەبەری شارەدێی (گەڵاڵە) ی وەرگرت. هەروەها (عەبدولوەهاب مەحمود) بەڕێوەبەری شارەدێی (قەسرێ) بە وەکالەت کاری بەڕێوەبەری شارەدێی (گەڵاڵە) بەڕێوەبرد، دواتر لە (5/12/2010) (کاروان کەریم خان گوندەژۆری) بووبە بەڕێوەبەری شارەدێو ئێستا لەژێر فەرمانی ئەو بەڕێوەدەچێت.
=KTML_Bold=ناوی گەڵاڵە لە چییەوە هاتووە=KTML_End=
وشەی (گەڵاڵە) بەپێی زانیاری هەندێ کەسی ئاوەدانی (گەڵاڵە) لەوەوە ڕاهاتووە، گوایا ئاوەدانی (گەڵاڵە) لە خوار گوندبووە، ناوچەیەک هەیە پێی دەگوترا (گرکە سۆر) ، ئاو بۆ ئەو ئاوەدانیە هەر بە جۆگا هاتووە بۆ خواردنەوە، بەهۆی پەرچ و گیاوە ئاوەکە بەردەوام دەگیراو دەپچرا. ڕۆژێکیان یەکێکیان بەدوای ئاوەکەدا دەچێت و لە ئێستای شوێنی (گەڵاڵە) ئاوێک دەدۆزێتەوەو بەخەڵکی گوندەکە دەڵێت: ئاوێکم (گەڵاڵە) کردووە، واتە مسۆگەرم کردووە. بەشێکی تریش لە ناوچەکەدا دەڵێن: وشەی (گەڵاڵە) لەگەڵ ئەو بەرەبابەی کە لە (سلێمانی) ەوە ڕاهاتوون لە ناوچەی (گەڵاڵە) ی ئەوێوە هاتوون، بۆیە ئەو ناوەی ئەوێ لە (گەڵاڵە) ی (باڵەکایەتی) دووبارە بۆتەوە. بەشێکی تریش پێیان وایە (گەڵاڵە) لە (گوڵاڵە) وە هاتووە، مەبەست لەوەیە چەندین جۆرە گوڵی ڕەنگاو ڕەنگی لێیە.
پێش ڕاگواستن (گەڵاڵە) نزیکەی (400) ماڵ بووە. لە (8/8/1981) لەلایەن ڕژێمەوە تەواوی خەڵکی (گەڵاڵە) ڕاگوێزرا بۆ ئۆردوگای تایبەتی (گەڵاڵە) لە سەنتەری شارۆچکەی (سۆران) .
=KTML_Bold=ئاوەدان کردنەوەی شارەدێی گەڵاڵە=KTML_End=
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/62906/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناوی گوندەکانی سنووری شارۆچکەی گەڵاڵە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناوی گوندەکانی سنووری شارۆچکەی گەڵاڵە=KTML_ImageCaption_End=
لە دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی کوردستان (گەڵاڵە) وەک سەرەتایەک ئاوەدان دەبێتەوە، کە نزیکەی (35) ماڵ ڕووی تێ کرد. لە ساڵی (1991) تا ساڵی (2000) نزیکەی (69) گوندی لە خۆگرتووە. لە ساڵی (2000) دا شارەدێی (سمیلان) ی لێ بۆتەوەو تەنیا (32) گوند مانەوە، دوای داواکاریو زیادبوونی ڕێژەی دانیشتووانی شارۆچکەی (قەسرێ) ، ئەو شارۆچکەیەش بووە شارەدێ، کە تەنیا (14) گوند لە سنووری شارەدێی (گەڵاڵە) مایەوە، واتە شارەدێی (گەڵاڵە) تەنیا گوندەکانی ڕێگای هاملتۆن لەخۆدەگرێت، سەنتەری شارەدێ ئێستاش زیاتر لە 90ماڵی لێ نیشتەجێیە.
=KTML_Bold=جوگرافیایی شارەدێی گەڵاڵە=KTML_End=
لە ڕووی کارگێڕیەوە سەربە شارۆچکەی (چۆمان) ەو نزیکەی یەک کیلۆمەترونیو لە ڕێگای هاملتۆن دوورەو نزیکەی (7) کیلۆمەتریش لە سەنتەری شارۆچکەی (چۆمان) دوورە، دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای شارۆچکەی (چۆمان) و ناوەڕاستی دەڤەری (باڵەکایەتی) ، تەنیا کوێستانی (گەڵاڵە) ی هەیە، کە ساڵانە خەڵکانێکی زۆر لە (گەڵاڵە) و (دۆڵی ڕووست) ەوە ڕووی تێ دەکەن، بە مەبەستی کەوش، کۆچەرەکانی (مەنتک و سرێشمەی و مام ساڵ) بە مەبەستی ئاژەڵداری بەدرێژای هاوین و کۆتایی بەهارو سەرەتای پایز لەوێ دەمێننەوە، شوێنە گەشت گوزارەکانی (گۆڕەدێر، باخەلان، کانییەزیل، بێڕەش) ە، هەروەها کێوەکانی (شاخی ڕەش، شاخی سپی، بەری تاوسکان، شاخی سێلم، کێوی سۆری دەران، کێوی بەرسەرتیل، چیای بەردی غەربووکێ، شاخی کاریتە، شاخی دوکنەوسێ، کێوی بەردی کۆزێ، چیای بەردەبووک) لە خۆدەگرێت. هەروەها هەردوو ڕووباری (شیوێ تەنگی، کوێستانی گەڵاڵە) ی پێدا ڕەت دەبێ.