وێنەیەکی بنەماڵەیی سەردەمی کۆمار.سەرپۆلی 2 حوسێنی زێڕینگەران و ئەندامانی بنەماڵەکەی
لە لای چەپەوه:ڕەعنا خانم دایکی حوسێنی زێڕینگەران، سێوەیل کچی گەورەی، سەرپۆلی 2 حوسێنی زێڕینگەران، برایمی فرووهەر تاقە کوڕی حوسێنی زێڕینگەران، خانمی فەیزیابی هاوسەری حوسێنی زێڕینگەران، زەهاوی فڕووهەر کچی دووەمی حوسێنی زێڕینگەران.منداڵەکەی پشتەوە نەناسراوه.
حوسێنی زێڕینگەران(فڕووهەر) ئەندامی ژمارە 1-ی کۆمەڵەی ژ.ک. و تا ئۆکتۆبری 1944 سەرۆکی کۆمەڵە بوو. لە سەردەمی کۆمار دا ئەندامی کۆمیتەی شاریی حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ئەفسەری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو.بە پێی قسەی ویلیام ئیگلتن، ئەندامانی کۆمیتەی نێوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە سەردەمی کۆمار لە کاتی دەبەر کردنی یونیفۆرمی نیزامی دا دەرەجەی سەرپۆلی 2 یان هەبووە.
ڕەحمەتی حەمەدەمینی سیراجی کە لە سەردەمی کۆمار دا لە گەڵ برایمی فرووهەر هاوپۆل بووە، دەیگێڕاوە ڕۆژێک لە گەڵ ڕەحمەتی برایمی فرووهەر دمە قاڵەیان لێ پەیدا دەبێ و بە دوای ئەوەدا حوسێنی زێڕینگەران دێتە خوێندنگە و بە حەمەدەمین دەڵێ جارێکی دیکە دڵی برایم بئێشێنێ تەنبێی دەکا. ڕەنگە هەر لە بەر ئەو خۆشەویستییە بووبێ کە لەم وێنەیە دا نەمر برایمی فرووهەریش لە جلوبەرگی نیزامی دا دەبینین.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,417
Ваше мнение о предмете!