ناوی تەواوی محەمەد ئیبراهیم بو خەروبەیە، لە ساڵی 1932 لە دایکبووە و لە قۆناغی شۆڕشی جەزائیردا فەرماندەی شانەیەکی چەکداریی بووە و ئیتر ناوە ڕاستییەکەی خۆیی گۆڕی بۆ هەواری بۆمیدیان و ئەو ناوەی تا مردنی بەسەردا بڕا.
ساڵی 1965 کاتێک وەزیری بەرگریی جەزائیر بوو بەکودەتایەک ئەحمەد بن بێللای هاوڕێی ڕۆژانی خەباتی دژی داگیرکەری فەرەنسی لە پۆستەکەی لابرد و تا ساڵی 1980 لە زیندانی توندکرد، هەروەک خۆی و وڵاتەکەی بوونە خانەخوێی ڕێککەوتننامەی شومی جەزائیر لە 6ی ئاداری ساڵی 1975 لە نێوان #سەددام حسێن# دیکتاتۆری لەناوچووی عیراق و حەمە ڕەزا شای ئێران کە بەهۆی ئەو پیلانەوە بزووتنەوەی کورد لە باربرا.
بەڵام زۆری نەخایاند و لە ڕۆژی 27-12-1978 بە نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد کە هیچ پزیشکێک نەخۆشییەکەیی بۆ دەستنیشان نەکرا.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,521