رۆژی 26-05-2012 لەسویدو لەشاری یۆتۆبۆری بە بەشداریی چەندین وڵاتی جیهان کەرنەڤاڵی هەمەرکولە کە گەورەترین کەرنەڤاڵی وڵاتانی ئەسکەندەنافیایە بەڕێوەچوو لەو کەرنەڤاڵەدا کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لەیۆتۆبۆری وەک ساڵانی پێشتر بەجوانترین نمایشی خۆیان کە هەڵپەڕکێی کوردیی بوو بەشداریی کردوو بوونە جێگەی ڕەزامەندیی ئامادەبووانی ئەو کەرنەڤاڵە.
هەر لەو کەرناڤاڵەدا ئاسا دڵشاد کە یەکێکە لەئەندامانی گروپی هەڵپەڕکێو ماوەی سیانزە ساڵە بەشداریی دەکاتو هەروەها یەکێکە لەڕاهێنەرانی گروپەکە لەنێوان گروپە بەشداربووکانی ئەم کەرنەڤاڵەدا بەباشترین ڕاهێنەر هەڵبژێردراو جگە لەبەخشینی دبلۆمی هەڵپەڕکێو سەما بڕی 5000هەزار کرۆنی سویدیشی وەک خەڵات پێبەخشرا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,933
Ваше мнение о предмете!