وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا نزیکەی 200 هەزار کەس ڕوویان لە ناوچە گەشتیاریەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان، هاوکات هیچ گرفتێک لە میوانخانە و چێشتخانەکان نەبوە بۆ پێشوازیکردن لەو گەشیارانە.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە (خەندان)ی ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاری ناوچەکانی دیکەی عیراق و وڵاتانی دراوسێ ڕوویان لە ناوچەکانی گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردوە.
وتیشی: "ئەگەرچی ئامارێکی دروست دەرنەکەوتووە، بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە نزیکەی 200 هەزار کەس هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە".
ئەوەشی خستەروو: لە ڕۆژانی جەژندا میوانخانە و چێشتخانەکان پێشوازییەکی باشیان لە گەشتیاران کردوە، لەو ڕووەوە هیچ گرفتێکیان نەبووە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,247