وا بڕیارە لە مانگی داهاتوداو دووەمین شاجوانی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای "بابیلۆن" بە هاوکاری دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم هەڵبژێردرێت و تا ئێستا نزیکەی 50 کچ بۆ ئەو مەبەستە فۆرمیان پڕکردۆتەوە و کاندیدن بۆ پێشبڕکێکە.
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا کە نزیکەی مانگێک بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵەکە ماوە، نزیکەی 50 کچ فۆرمیان پڕکردۆتەوە و بۆ بوون بە شاجوانی کوردستان کاندیدن، ئەو پێشبڕکێیەش لە چوارچێوەی ئەنجامدانی یەکەمین فێستیڤاڵی بازاڕکاریی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای "بابیلۆن" ئەنجام دەدرێت.
شیاوی وتنە ساڵی ڕابردوو یەکەمین شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا ئەویش خاتوو "شێنێ عەزیز" بوو کە نازناوەکەی بردەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,982