لەماوەی مانگی ئابی ڕابردودا هەزار و 465 ماڵ و شوێن لە لایەن تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە بە بڕی 13 ملیۆن و 262 هەزار دینار غەرامە کراون و 287 جێگاش بەشێوەی کاتی ئاوی ماڵەکانیان بڕاوە.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: لەمانگی ئابی ڕابردودا تیمەکانی بەشی زیادەڕەوی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوەوە، هەزار و 465 شوێن و ماڵ و دوکان و جێگەیان بەبڕی 13 ملیۆن و 262 هەزار و 500 دینار غەرامەکردوە.
راشیگەیاند: هەر لە مانگی ئابدا، 278 شوێن بەشێوەی کاتی ئاوەکانیان بڕاوە، ئەوەش بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و شکانی بۆری ماڵەکانیانەوە.
داواشی لە هاوڵاتیان کرد، پابەندبن بە ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێوەیەکی ڕێک و پێک هەموو لایەک ئاوی پێبگات.
- 03-09-2013
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,410