بۆ پۆلیسی نێودەوڵەتی ئەنترپۆل!
بە گوێرەی زانیارییەکان، جەعفەر سەحراروودی کە بەرپرسیار بوو لە تێرۆرکردنی ڕێبەری حیزبی دێموکرات، دوکتور قاسملوو،ئێستا ئەندامی هەیئەتی ئێرانە بۆ بەشداری کردن لە ڕێکخراوی ئای.پی.یو لە ژنیف.
کاتی خۆی پۆلیسی ئوتریش لە ڕێکەوتی 22 مانگی 1989 بڕیاری دەستگیرکردنی ناوبراوی داو بڕیارێک کە ئێستەش هەر لر جێگەی خۆیەتی.
حزووری ئەم تێروریستەو بەشداری لەو کۆبوونەوەیە لە ژنێف جێگەی داخ و نارەحەتی خەڵکی ئێران و کوردستانە. بۆیە ئێمە داوا لە ئێوە دەکەین بەگوێرەی قەراری ئەو کاتی پۆلیسی ئوتریش ناوبراو دەسبەسەر بکرێ و بدرێتە دادگای نێودەوڵەتی و بەرانبەر بە تاوانەکەی وڵامدەر بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
سکرتاریا
2013\10\10
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 13,627
Ваше мнение о предмете!