خەندان دانا جەلال
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی کۆیە ڕایگەیاند لە ساڵی 2013دا 762 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە بەهۆکاری جیاواز ڕوویانداوه و سێ کەسیش لە زێی بچوک خنکاون و 33 ڕووداوی لافاویش هەبووە.
ئەمڕۆ سێشەمە 31ی کانوونی یەکەمی 2013، عەمید محەمەد سەعید قادر، بەڕێوبەری بەشی بەرگریی شارستانی کۆیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری 2013 ڕاگەیاند :لە ساڵی 2013دا 762 ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوویانداوە کە بەچەند هۆکارێکی جیاواز بووە و 14 تەنکەری گوێزەرەوەی سوتەمەنی لەمساڵدا سوتاون و شەش کەسیش بە هۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوبەری بەرگریی شارستانی کۆیە وتیشی: زیانی ماددیی لەمساڵدا بە 433 ملیۆن و 845 هەزار دینار مەزەندە دەکرێت.
- 31-12-2013
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 11,246