لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتری هاوڵاتیان ئاماری کار و چالاکییەکان و هەروەها بڕی پارەی غەرامەکراوی مانگی 10 بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە.
بەپێی ئامارەکە کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، لە 1-10 تا31 -10-2014، لیژنەکانی قایمقامیەت چوار هەزار و 220 شوێنیان بەسەرکردوەتەوە و بەووردی بەدواداچوونیان کردووە بۆ جێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان و لە کۆی ئه و شوێنانەی کە بەسەرکراونەتەوە 233 شوێن بەهۆی وەک پێویست پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و 19 شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەکانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە.
بەپێی ئامارەکەی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، له و مانگەدا (20 تەن و 100کیلۆگرام) خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش پاش دەست بەسەراگرتنی لەناو براوە، هەروەها بڕی ئه و غەرامانەی کە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەکان کراوە بڕی نۆ ملیۆن و870 هەزار دینارە و بەپێی یاساو ڕێنماییەکانیش ئه و پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.
- 06-11-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,540