وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشکرایکرد، لەسەرەتای شەڕی تیرۆر لەناو عیراق تا ئێستا، 20 هەزار پۆلیس کوژراون و زیاتر لە 40 هەزاری دیکەش بریندار و کەمئەندام بوون.
عەدنان ئەسەدی، بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەرۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، "لەوەتەی ڕژێمی بەعس ڕووخاوە، زیاتر لە 60 هەزار پۆلیس بەهۆی پەلامارە تیرۆریستیەکانەوە بوونەتە قوربانی" وتیشی: تا ئێستا، 20 هەزار پۆلیس کوژراون و زیاتر لە 40 هەزاری دیکەش بریندار و کەمئەندام بوون.
لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی گشتی ڕێکخراوی ئنتەرپوڵ، ئەسەدی ڕایگەیاند، "هێزەکانی پۆلیسی عیراق بەتوندی بەگژ هێرش وپەلامارە دڕندانەکانی تیرۆریستاندا چوونەتەوه و بەوهۆیەوە قوربانی زۆیان داوە".
هەر لە کۆنگرەکەدا ئەسەدی داوایکرد، پۆلیسی نێودەوڵەتی ئنتەرپوڵ ڕۆڵی کاراتر بگێڕێت بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆر لەدەرەوەی عیراق.
- 11-11-2014
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,191