هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی خاوی کەرکووک لە ڕێی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، بۆ زیاتر لە 350 هەزار بەرمیل ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لە ڕێی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، لە هەفتەی ڕابردوودا بۆ زیاتر لە 350 هەزار بەرمیل ڕووی لە زیادبوون کردووە.
هەر بەپێی هەواڵەکە، هەناردەی ڕۆژانەی ئه و کێڵگە نەوتیانە لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ڕابردوودا، لەنێوان 275 بۆ 300 هەزار بەرمیلدا بووە.
هەرێمی کوردستان هیواخوازە لەڕێی زیادکردنمی هەناردەکانی نەوتەوە لە چەند مانگی داهاتوەودا، لە ڕووی ئابورییەوە خۆژییەنی بەدیبهێنێت و کار بۆ ئەوەش دەکات ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت و دابەشکردنی داهاتەکەی، گرێبدات.
- 09-03-2015
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,931
Ваше мнение о предмете!