$باشووری کوردستان$
- مانگرتن لەسەر دواکەوتنی مووچە دەستیپێکردەوە و ئەمجارە مامۆستایانی #هەڵەبجە# بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
- بەهۆی شەڕی چەند پەرلەمانتارێکەوە، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتبوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای سندوقی داهاتی نەوت و غاز، بۆ ماوەیەک دواخرا. دو پەرلەمانتاری پارتی و پەرلەمانتارێکی گۆڕان لەنێو هۆڵی پەرلەماندا دەبێتە شەڕیان و بەبۆکس لەیەکتری دەدەن.
- 12 ژن لەشاری #هەولێر# ڕێگای بەردەم پارێزگای هەولێریان داخست، بەهۆی دەستگریکردنی مێرد و کوڕەکانیانەوە بەبیانوی دروستکردنی خانوی زیادەڕۆیی.
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایش تیرۆرستێکی دەستگیرکراو دەگوازنەوە، چەکدارانی #داعش# هێرشیان دەکەن سەرو لەئەنجامدا تیرۆرستێک دەکوژرێت و ئاسایشێکیش شەهید دەبێت.
- لە چیایەکی دەڤەری #سۆران# مینێک بە ژنێکی خاوەن چوار منداڵدا بەناوی بەهار عەبدولواحید تەقیەوە و بەهۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,948