بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری کۆیە لە سنووری قەزای کۆیه 150 شوێنەواری مێژوویی و 70 خانوو خانی کەلەپوری بوونیان هەیە، ئەگەرچی لە ئێستادا هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ کاری کنه و پشکنینی شوێنەوارە مێژووییەکان و نۆژەنکردنەوەی ئه و خانانە، بەڵام قەیرانی دارایی وەک گرفتێکی سەرەکی ڕێگرە لەبەره و پێشبردنی کارەکان.
سەرکەوت سۆفی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیە بە خەندانی ڕاگەیاند: "کاری زۆر کراوە، بەڵام کارەکان بەبەراورد بە خواستی ئێمە کەمن، ئەگەرچی ئێمە لە ساڵی 2013 دەستمان کردووە بەکاری کنه و پشکنین لە چەند ناوچەیەکی شوێنەواری مێژووی و نۆژەنکردنەوەی قشڵەی کۆیه و چەند خانێکی کەلەپوری ناو شاری کۆیە، بەڵام قەیرانی دارایی لە ئێستادا بۆتە ڕێگرێکی سەرەکی بەردەم کارەکانمان".
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد کە، "لەڕێگەی دوو زانکۆی لاندی و هۆڵندی و زانکۆی بیزکی ئەڵمانی بۆ ماوەی 6 مانگ کاری کنه و پشکنینیان بۆ شوێنەواری مێژووی سەرقەڵا کراوە و ئەنجامی باشی هەبووە کە بەدەیان پارچە ئاسەواری مێژوویی گرنگ دۆزراونەتەوە کە بۆ سەردەمی ئاشورییەکان دەگەڕێنەوە کە تەمەنی ئه و کەلوپەل و گۆزه و دەفرانە تەمەنیان بۆ 3000 تا 4000 ساڵ پێش زایین دەگەڕێنەوە".
دەشڵێت: "ئەگەرچی تاکو ئێستا ئێمە بەردەوامین لە کارەکانمان و سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی چەند خانێکی کەلەپوری ترین سەڕای پەیوەندیکردنمان بەڕێکخراوی یونسکۆ هیواخوازین ئه و ڕێکخراوە زیاتر هاوکارمان بێت لە ناساندنی شوێنەوارە مێژووییەکانی کۆیه و نۆژەنکردنەوەی ئه و خانە کەلەپوریانە، جیا لەوەش هیوادارین حکومەتی هەرێم زیاتر هاوکاریمان بکات بۆ بەره و پێشبرنی کارەکانمان".
قەزای کۆیە لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە بە ناوچەیەکی مێژووی و کەلەپوری ناسراوە لە ئێستاشدا هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ زیاتر گرنگیدان بە ناوچە شوێنەوارییە مێژووییەکان و نۆژەنکردنەوەی خانووە کلتورییەکان له و ڕووەشەوە هەنگاوی باشی ناوە کاری زۆر بۆ ئه و مەبەستە کراوە.
- 13-06-2015