وتەبێژی وەزارەتی ئه و قافی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممە 25 ی ئابی 2015، یەکەم گەشتی حاجیانی ئەم ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی فەریزەی حەج لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەره و وڵاتی سعودی بەڕێدەکەون.
سەردار قوربانی وتە بێژی وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان ناردووە تیایدا ڕایدەگەیەنێت: "رۆژی سێشەممە 25ی ئابی 2015، یەکەم گەشتی حاجیانی ئەم ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی فەریزەی حەج لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتیەوە بەره و وڵاتی شانشینی سعودی بەڕێدەکەون و دوا بە دوای ئەوانیش لە ڕۆژانی دواتردا گەشتی دووهەم لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتیەوە ئەنجام دەدرێت".
قوربانی ڕاشیگەیاندووە کە، "سەرجەم ژمارەی حاجیانی ئەم ساڵ دەگاتە (3655) حاجی و پێکهاتەکەشیان بەم شێوەیە :
(2638) حاجی لە ڕەگەزی نێرە.
(1017) حاجی لە ڕەگەزی مێ یە.
(1291) حاجی لە پارێزگای هەولێر.
(1161) حاجی لە پارێزگای سلێمانی.
(954) حاجی لە پارێزگای دهوک.
(249) حاجی لە ئیدارەی گەرمیان.
(30) مامۆستاو ڕێ پیشاندەری ئاینی.
(5 ) مامۆستای ئاینی وەک لیژنەی فەتوا.
(17) پزیشک و کارمەندی تەندروستی یە.
هەروەها وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕوونیدەکاتەوە کە، "وەزارەتی ئەوقاف لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی کوردستانەوە تەواوی هەوڵەکانی خستۆتە کار لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی حەج و هەوڵی تەواو دەدات بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری شایستە بۆسەرجەم حاجیانی هەرێم وەک دابین کردنی پاسی شایستە لە ناوخۆی هەرێم بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و بەهەمان شێوەش لە ناو سعودیە پاسی شایستەی دابینکردووە بۆ گواستنەوەی حاجیان لە نێوان شارەکانی مەککەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و مەشاعر و مینا و موزدەلیفە و عەڕەفە دا، هەروەها پێشکەشکردنی خواردنی سێ ژەمەی حاجیان لە شاری مەدینە و خواردنی سێ ژەمەی ڕۆژی عەڕەفە و دەستەبەر کردنی خێوەتی گەورەی جۆری ئەلمَانی کە ئامێری فێنککەرەوەی تێدا بێت وکردنەوەی دوو نۆرینگەی پزیشکی 24 کاتژمێری تایبەت بە حاجیانی هەرێم و دەستەبەر کردنی میوانخانەیەکی شایستە و نوێ لە شاری مەککەی پیرۆز کە لە توانایدا هەیە سەرجەم حاجیانی هەرێم بگرێتە خۆی لە ناوچەی (محبس جن) کە کەوتۆتە نزیک حەرەمی پیرۆزەوە".
- 23-08-2015