لە ساڵی 1882 لە #سلێمانی# لە دایک بووە، لەبەر شارەزایی لە دین و شەریعەتدا پێیان وتووە مەلا، لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم چۆتە ئەستەنبول و لەوێ کراوە بە قازی. لە #13-03-1942# لە ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش بە خاک سپێردراوە.
لە ساڵی 1940 دا دەستی بەوەرگێڕانی فەرموودەکانی موسلیم و بوخاری کردووە و پاشان دەستنووسەکانیان لە نۆ بەرگدا، بەرگی یەکەم لە ساڵی 1973 و بەرگی نۆهەم لە ساڵی 1990دا بەناوی (اقتران النیرین فی مجمع البحرین) بڵاوکراونەتەوه.
مەلا ڕەشید دوو هاوسەری هەبووە بەناوی ڕەزیە محەمەد ئەمین کە دوو کچیان هەبووە بە ناوی حەفسە و ڕوناک.
هاوسەری دووەمی کە ناوی ئامینە ساڵح بووە و سێ منداڵیان هەبووە بە ناوی نەوزاد و فەزیلە و هادیە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 44,544