کچە کوردێکی عەلەوی تەمەن 24 ساڵە بوو، لە شاری مراش لە دایک بووە و دانیشتوی باکوری شاری ئەستانبول بووە.
نیوە شەوی ڕۆژی یەک شەممە بەرواری #18-10-2015#، دیلەک لە خەودا بوو کە بە هاوار و نەڕەی پۆلیس لە خەو ڕادەپەڕێت و دەرگای ژورەکەی دەکاتەوە و یەکێک لە چەکدارەکان کە ڕووی خۆی داپۆشیوە دەیەوێت بچێتە ژوورەکەیەوە، پێلاوەکانی پیسە و دیلەک زۆری لێدەکات کە پێلاوەکانی داکەنێت. چەکدارەکە بێ گوێدانە داواکەی، دەیەوێت بە زۆر بچێتە ژورەوە، دیلەک بەردەمی دەگرێت و ئەویش بە شەهامەتی پڕ غروری فاشیانەی خۆیەوە لولەی تفەنگەکەی دەخاتە سەر سنگی ئەو کیژۆڵەیە و گولەیەک دەنێت بە سنگییەوە. لە دوای یەک هەفتە و لە 25ی ئۆکتۆبەر لە خەستەخانە گیانی پاکی دەسپێرێت..
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,681