دواڕۆژ، دەشتی ئەنوەر
بەڕێوەبەری خانوبەرەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2015دا زیاتر لە هەزار و پێنج سەد مامەڵەی کڕینی موڵک لەسنوری گەرمیان تۆمارکراوە و زیاتر لە هەزار زەویش دابەشکراوە.
ئەکرەم ڕەزا، بەڕێوەبەری خانووبەرەی گەرمیان بە (دواڕۆژ)ی ڕاگەیاند، بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 1690 هاوڵاتی موڵکیان لە جۆرەکانی خانو و زەوی کڕیوە و 145 کەسیش موڵکیان بە ناوی خۆیانەوە کردووە.
وتیشی، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە هەردوو شارەوانی ناحیەی ڕزگاری و قەزای کەلار 1039 پارچە زەوی ئیفرازکراون و بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و فەرمانبەراندا دابەشکراون.
ئەکرەم ڕەزا ئاشکراشیکرد، داهاتی ساڵی 2015 ی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان گەیشتووەتە 835 ملیۆن دینار.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,527