دواڕۆژ، شوان خورشيد
تەنها لە ساڵی ڕابردودا زیاتر لە 16 هەزار نەشتەرگەری شۆردنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک ئەنجامدراوە.
دکتۆر کەریم وەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک بە (دواڕۆژ)ی ڕایگەیاند، یەکەی گورچیلەی دەستکردی سەر بە نەخۆشخانەکەیان لە ساڵی 2015 دا 16 هەزار و 688 نەشتەرگەری شۆردنی گورچیلەی ئەنجامداوە، کە بەراورد بە ساڵی 2014 ئامارەکە زیادیکردووە.
وتیشی، هەر لە ساڵی ڕابردوودا ئەو یەکەیە 382 نەخۆشی تۆمارکردووە کە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و تیایاندا نەشتەرگەری گەورەی بۆ کراوە.
لای خۆیەوە زەینەب عەبدولڕحمان، لێپرسراوی یەکەی گورچیلەی دەستکرد ڕایگەیاند، یەکەکەیان پێکهاتووە لە 32 قەرەوێڵە و، 34 کادیری تەندروستی پسپۆر لە ڕێیی بە 19 ئامێری ئەڵمانی تایبەت سەرپەرشتی نەشتەرگەری شۆردنی گورچیلە دەکەن.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,162