دواڕۆژ، عەزیز ڕەسوڵ
بۆ یەکەم جار لە پارێزگای هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماری پێشێلکاریەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ڕاگەیەنرا کە لەماوەی پێنج مانگدا 20 حاغەتی پێشێلکاری تۆمار کراوە.
لە کۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەکەدا حاکم ئازاد موحەمەد ئەمین سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ئاماری پێشیلکاریەکانی خستە ڕوو،بەشێوەیەک لە1-7-2015 تا 31-12-2015،20 حاڵەتی پێشێلکاری جۆراو جۆر بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان تۆمار کراوە بەم شێوەیە :
داخستنی 2 نوسینگەی ئێن ئاڕتی و کەی ئێن ئێن و 1 هەوڵی سوتاندنی بینای تەلەفزیۆنی ڕووداو لە سلێمانی و 3 حالە تی لێدان و 12 حالە تی ڕێگە نەدان و 1 حالە تی ڕاگرتن و 1 حالە تی سوکایەتی .
لە لایەن بەشێک لە ڕۆژنامەنوسانەوە ڕەخنە لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسان گیرا کە پێشتر ئاگادار نەکراونەتەوە، کە کۆنگرەی ڕۆژنامە نوسیەکە لە هەڵەبجە دەبەسترێت.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,959
Ваше мнение о предмете!