ئێمە بە پەرۆشییەوە چاودێریی ڕەوشی خوورماتوو دەکەین، کە تێیدا هێزەکانی پێشمەرگە بە تووندترین شێوە چەکی قورس لە دژی خەڵکەکانمان لە خوورماتوو بەکاردەهێنن و بەهۆیانەوەش ژن و منداڵ کوژراون و ماڵ و موڵکی خەڵکی ڕووخێندراون.
ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ڕەوشەکە هێمن بکەنەوە... ئێمە لە دژی ئەو هەڵوێستەی پێشمەرگەین لە دژی خەڵک و دانیشتوانی ناوچەکە، کە هەوڵدەدەن بە پێچەوانەی دەستوور و یاسا مرۆییەکان دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕن، هەروەها داوا دەکەین حکومەت بەزووترین کات تەدەخول بکات بۆ ئەوەی کەسی زیاتر نەبنە وقوربانی.
هەروەها داوا دەکەین بە زووترین کات هێزەکانی پێشمەرگە شەڕ ڕابگرن بۆ ئەوەی کەسی دیکە لە خەڵکی مەدەنی نەبێتە قوربانی.
24-04-2016
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,635