$باکووری کوردستان$
- گەریلاکانی #هەپەگە# لە شارۆچکەی چەلێی سەربە #جۆلەمێرگ#، زرێپۆشێکیان بە تەواوی سەربازەکانی ناوییەوە لەناوبرد و لە دوو چالاکی تریشدا لە چەلێ و هەرێمی شەرەفان، چوار سەربازی دەوڵەتی تورکیان کوشت.
$باشووری کوردستان$
- #لەتیف حاجی فەرەج# ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆچی دواییکرد.
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو 12ی ئەیلول، لە گەڕەکی #پەنجا عەلی# شاری #کەرکووک# بەهۆی تەقەکردنەوە پیاوێک بریندا دەبێت و ژنێکیش گیان لەدەستدەدات.
- بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبەوە بەهێزەکانی پێشمەرگەدا لەناوچەیەکی نزیک لە #جەلەولا# چوار پێشمەرگە برینداربوون.
- ئاگر لە دارستانەکانی زاوێتە کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە دارەکان گەیاند.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 14,116