- بەهۆی قەیرانی ئابووری و نەبوونی مووچە، لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان خۆپیشاندان دەستیپێکرد. خۆپیشاندانەکان بەگشتی هێمنانەبوون و کاری توندوتیژیی تێیاندا ڕووینەدا.
- ئاوات حەسەن، ئەندامی دەستەی ناڕەزاییەکانی خەڵک لەشاری سلێمانی ئاشکرایکرد کە هێزە ئەمنیەکان چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، ئەوەش بەتۆمەتی ئەوەی گومانیان لێکراوە "کاری ئاژاوەگێڕی" بکەن.
- سەربازانی سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو لەسەر سنورەکانی نێوان ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان دوو منداڵیان شەهیدکرد و دایکی منداڵەکانیشیان بریندارکرد.
- بینای باڵەخانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی ئاگری گرت.
- فرۆکەکانی تورکیا بەچڕی ناوچەکانی شارۆچکەی ئامێدی لە دهۆک بۆردومان دەکەن، هەریەکە لە گوندەکانی ڕدێن و سارک، لە چیای گارە کەوتونەتەبەر ئەو هێرشانە. هەواڵەکانی نزیک لە پەکەکە ڕایدەگەیەنن کە فڕۆکەیەکی ئێف 16ی تورک خراوەتەخوارەوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 9,780