وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی یانزە مانگی ئەمساڵدا 825 کەس لەهەرێمی کوردستاندا بەنەخۆشی دڵ مردوون، هۆکاری سەرەکیش شێوازی ژیان و خۆراکی ناتەندروست و جگەرەیە.
رێکەوت حەمەرەشید لەمیانی کۆنفرانسی نەخۆشیەکانی دڵ لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەی نەخۆشیەکان دڵ لەهەرێمی کوردستان ڕوولەزیادبوونە، لەساڵی 2016دا لەیانزە مانگدا 136 هەزار و نەخۆش تۆمارکراوە، کەسەردانی سەنتەرەکانی دڵ و نەخۆشخانەکانیان کردووە، لەماوەی ئەمساڵیشدا تاوەکو ئێستاش 825 کەس بەنەخۆش دڵ مردوون.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند "هۆکاری سەرەکی نەخۆشەکان شێوازی ژیانی ناتەندروستی جوڵەیی و وەرزش نەکردن و خۆراکی ناتەندروست و کێشانی جگەره و نێرگەلەیە، لەئێستاشدا لەهەرسێ پارێزگاکەی هەرێم سەنتەری پێشکەوتوی چارەسەری نەشتەرگەری دڵ هەیە، لەلایەن بۆردی نەخۆشیەکانی دڵ لەوەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێن".
"لەمساڵدا حەوت هەزارو 337 قەستەرەی دڵ و سێ هەزار و 974 شەبەکه و باڵۆن و هەزار و 531 نەشتەرگەری دڵ ئەنجامدراوە لەسەنتەرەکانی دڵ، وەزارەتی دارایی نزیکەی 45 ملیار دیناری تەرخانکردووە بۆ خەرجی ئه و سەنتەرانە"، ڕێکەوت حەمەرەشید وای وت.
وتیشی "لەساڵی 2014 بەرنامەی پیسی ئای بۆ پاککردنەوەی بۆرییەکانی دڵ، دانا لەشاری سلێمانی کەئێستا نەک تەنها لەسلێمانی و هەولێر و دهۆک بەڵکو لەشاری سۆرانیش پی سی ئای دەکرێت".
- 22-12-2016