کاوان محەمەدپوور، ڕۆژنامەنووس و وتار نووسی کورد، لە دایک بووی 1987 شاری #سەردەشت#ی ڕۆژهەڵات. کاوان محەمەدپوور، ڕەشەمەی ساڵی 2015 پاش خۆناساندن بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا کە بە دانانی بارمتە لە مانگی خاکەلێوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو سەرنووسەری بەشی کۆمەڵایەتیی دوحەوتەنامەی “جامعە کردستان” و سەرنووسەر بەشی ئەدەبی گۆڤاری “7ی تیر”ی سەردەشت بووە و لەگەڵ هەژمارێکی زۆر لە گۆڤار و بڵاوکراوە کوردییەکان و هەروەها ڕۆژنامە ئێرانییەکان وەکوو ڕۆژنامەی شەرق، ڕۆژنامەی ئیبتکار، ڕۆژنامەی شەهروند، ڕۆژنامەی قانون، کتاب ماه علوم اجتماعی، مەڵپەڕی (anthropology.ir) هاوکاری هەیە و هێستا لە حەوتەنامەی سیروان لە شاری سنە ئیش دەکات. زۆربەی وتارەکانی کاوان محەمەدپوور لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان، فەلسەفە و ڕەخنەی ئەدەبییە. ناوبراو هێستا دانیشتووی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 5,053
Ваше мнение о предмете!